چەند کەسێک لەسەر قاچاخچێتی دەرمان و شوێنەوار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، حەوت کەسیان بە تاوانی قاچاخچێتی دەرمان و شوێنەوار دەستگیرکردووە و ڕوبەڕوی یاسایان کردوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی شارەزوور کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” له‌ ڕۆژی 13ی ئەمانگە، هێزه‌كانمان  له‌ گوندی سۆسه‌كانی شاره‌دێی ته‌وێڵه‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی  (ب . و . ح) به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌ پێی مادده‌ی (240/ ی /س) ده‌ستگیركرد، كه‌ ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگری له‌ جۆری (توێتا لاند گرۆزر پیكاب تاك ) پێبووه‌ و ده‌رمانی ته‌ندروستی به‌قاچاخ هه‌ڵگرتبوو،  دوای پشكنین ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباره‌كه‌ بری (2475000) دوو ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتاو پێنج هه‌زار دیناری عێراقی و (1200)هه‌زار و دوسه‌د دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌ و ده‌مانچه‌یه‌كی  بێ مۆڵه‌تی پێبووه‌”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” لە ڕۆژی 15ی ئەممانگە، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور به‌ پێی مادده‌ی (63ی شوێنه‌وار ) دوای گه‌شتنی زانیاری هێزه‌كانمان له‌ گوندی گریانه‌ توانیان  شه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن به‌ناوه‌كانی (ئ . ص . ت) و (م . ت . م) و (م . ع . ع) و (م . ت . ع) و (أ . ت . م) و (ئ . س . ع )  كه‌ سێ له‌و تۆمه‌تبارانه‌ دانیشتووی  پارێزگای سلێمانین،‌ تۆمه‌تباره‌كان جیهازێكی دۆزه‌ره‌وه‌ی شوێنه‌واریان  پێبووه‌ و له‌ سنوری ئه‌و گونده‌ به‌دوای شوێنه‌واردا گه‌ڕاون بۆیه‌ دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ بۆ ‌ تۆمه‌تباره‌كان‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ به‌رده‌وامه”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

داوادەكرێت بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی ڕابگەیەندرێت

بابەتی دواتر

عێراق.. ئاسانكاری بۆ دەركردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ژنان و زیندانیكراوان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share