داوادەكرێت بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی ڕابگەیەندرێت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەفەرمی له ‌ڕێگه‌ی نوسراوێكه‌وه‌ داوا له‌ لیژنەی باڵای تەندروستی دەكات بۆ ماوەی دوو هەفتە ‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تەواوەتی ڕابگەیەندرێت.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستیی، کە ئه‌مڕۆ یەكشەممە دەرچووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووانی كۆرۆنا، داواده‌كات قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق بۆماوەی دووهەفتە ڕابگەیەندرێت.

وەزارەتی تەندروستی داواشیكردووە، سەرجەم گردبوونەوە و کۆڕو کۆبوونەوەی هاوڵاتییان قەدەغەبکرێت‌ و سەرجەم شوێنە ئاینییەکان و خوێندنگا و زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ماوەی 28 ڕۆژ دابخرێن‌ و هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانیش قەدەغەبکرێت.

لای خۆیەوە، سەیف بەدر، وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “ئەو بەڵگەنامەیەی وەزارەتی تەندروستی پێشنیازو بیرۆکەن بەڵام لە ئێستادا پێویستە ڕێوشوێنێکی توندتر بگیرێتەبەر”.

بابەتی پێشتر

سەرجەم بریندارەکانی ڕووداوی ئاگری مزگەوتەکەی هەولێر گیانیان لە دەستداوە

بابەتی دواتر

چەند کەسێک لەسەر قاچاخچێتی دەرمان و شوێنەوار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share