فەیسبووك دووبارە وەڵامی بایدن دەداتەوە.. هاندەری بەكارهێنانی ڤاكسین بووین

لێدوان و وەڵامدانەوەی نێوان جۆ بایدن و كۆمپانیای فەیسبووك بەردەوامیی هەیە، ئەمڕۆ دووبارە ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە وەڵامی سەرۆکی ئەمریکای داوەتەوە و دەڵێت، هاندەرێكی سەرەكی بوون تا خەڵك ڤاكسین لەخۆیبدات.

ڕۆژی هەینی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە نمونەی فەیسبووكی بە “کوشتنی خەڵک”  تۆمەتبار كرد، ئەوەیش لەڕێگەی بلاوكردنەوەی زانیاریی چەواشەکارانە لەبارەی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، “کۆرۆنا لەناو ئەوانەدا بڵاودەبێتەوە کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، ئەوان (مەبەستی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە) بەو زانیاریانە دەیانکوژن”.

هەمان ڕۆژ کۆمپانیای فەیسبووك وەڵامی جۆ بایدنی دایەوە و ئاشکرایکرد، ئەوان خەڵک ناکوژن و ئەو ڕەخنانەی ڕەتکردەوە کە بایدن لێیگرتن، دەڵێت، کاری ئەوان بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و پاراستنی گیانی خەڵکە، “تۆمەتەکانی بایدن هیچ ڕاستییەکی لەپشتەوە نییە”.

تائێستا كاردانەوەی نێوان جۆ بایدن و پێگەی فەیسبووك بەردەوامە، یەکەم هەنگاویش بەو لێدوانەی بایدن دەستیپێکرد، کە پێگە شینەکەی بە کوشتنی خەڵک تۆمەتبارکرد.

جای ڕۆزن جێگری سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووك ئەمڕۆ بۆ دووەم جار بەناوی کۆمپانیاکەوە وەڵامی بایدنی دایەوە و ڕایگەیاند، “ئەوەی لەڕاستیدا ڕوودەدات پێچەوانەی لێدوانەکان و تۆمەتبارکردنی فەیسبووكە، بەوەی زیاتر 85%ی ئەوانەی فەیسبووك بەکاردەهێنن لە ئەمریکا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، یان هەوڵی وەرگرتنیان داوە”.

وتیشی، کۆمپانیای فەیسبووك هۆکارنەبووە لە بەدینەهاتنی ئامانجی جۆ بایدن بۆ کوتانی 70%ی هاوڵاتییانی ئەمریکی بە ڤاکسینی کۆرۆنا، کە پێشتر ئاشکرایکردبوو ئامانجیانە تاوەکو 4/7 ئەو ڕێژەیە لە هاوڵاتییان ڤاکسین وەربگرن.

کۆمپانیای فەیسبووك ڕاشیگەیاند، زیاتر لە ملیارێک کەس شایەتی بڵاوکردنەوەی زانیاریی دروست و پشتڕاستکراوەن لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووكەوە، زیاتر لە هەر پێگەیەکی دیکەی ئینتەرنێت.

بابەتی پێشتر

بۆ جەژنی قوربان زیاتر لە 800 تۆن گۆشت هێنراوەتە سلێمانی

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین دابەزی و ئەگەری زیاتریش هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share