شارەبان لە ئەڵمانیا بۆچی لێکچووەکەی خۆی کوشت؟

شارەبان کچێكی بە رەچەڵەک عێراقییە، بەهۆی کێشەی لەگەڵ خێزانەیەکدا لە رێگەی کەسێک کە شێوەی لە خۆی دەچێت بڕیاردەدات چیرۆکی کوژرانی دروست بکات.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی چیرۆکی کوژرانی خەدیجەی تەمەن 24 ساڵانی بە دەستی شارەبان بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکرد، لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو لە ناوچەی ئینگلۆشتاتی باشووری ئەڵمانیا لەناو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مارسیدس تەرمی کچێك دۆزرایەوە، سەرەتا وا زانرا تەرمی شارەبانە، چونکە لێکچوویەکی زۆر لەنێوان رووخساری قوربانییەکە و شارەباندا هەبوو، بەڵام دواتر لە رێگەی ئەو تاتۆیەی لەسەر جەستەی قوربانییەکە بوو بۆیان ئاشکرابوو تەرمی خەدیجەی تەمەن 23 ساڵانی بەرەچەڵەک جەزائیرییە.

خەدیجە پێش کوژرانی لە شاری هایبلرۆن ژیاوە، کاری مۆدیلی کردووە، لە سۆشیال میدیا کەسێکی ناسراو بووە.

لە دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس هەریەکە لە شارەبان و پیاوێکی کۆسۆڤۆیی بە ناوی شەکیر لە کوشتنی خەدیجەدا تۆمەتبارکران و لەدوای ساڵێکێش دانیان بە تاوانەکەیانداناوە.

شارەبان لە دانپێدانانەکانیدا وتوویەتی، “لەگەڵ خێزانەکەم کێشەم هەبوو، ویستم رزگارم بێت لێیان و ژیانێكی نوێ دەستپێبکەم، ویستم وا لە ئەوان بگەیەنم کە من مردووم”.

شارەبان بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەی لە سۆشیال میدیا دەگەڕێت بۆ ئەوەی کەسێکی هاوشێوەی خۆی بدۆزێتەوە، هەر بۆیە رۆژێک وێنەی خەدیجەی بەرچاو دەکەوێت، بۆیە پیلانی بینینی و کوشتنی دادەنێت، لە پیلانی یەکەم خەدیجە رزگاری دەبێت، بەڵام لە پیلانی دووەمدا بە بیانووی ئەنجامدانی ریکلام و کاری جوانکاری لەگەڵ شەکیردا دەیبینن و لە دارستانێکدا دەیکوژن، دواتر ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک ماڵی باوکی شارەبان جێدەهێڵن.

لە ئێستادا هەریەکە لە شارەبان و شەکیر چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەن لەبارەی سزاکەیانەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

تەندروستی ئامارێكی مەترسیداری راگەیاند

بابەتی دواتر

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی چارەنووسی خانووە بێتاپۆكان یەكلادەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share