بەرشلۆنە پێشنیازەکەی یوڤانتۆسی ڕەتکردەوە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بڕیاریداوە بەو پیشنیازە قایلنەبێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن یانەی یوڤانتۆسەوە بۆیانکراوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنوس و شارەزای گواستنەوەکان ڕایگەیاندووە، “هیچ چانسێک بۆ واژووکردنی بۆندی ئاڵوگۆڕ لەنێوان یانەی بەرشلۆنە و یوڤانتۆسدا نییە، بەرشلۆنە بەهیچ شێوەیەک بیر لە گواستنەوەی ئارۆن ڕامزی ناکاتەوە، تەنانەت ستافی هونەری یانەکە گرنگییان پێنەداوە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە موچەکەی بەرزە و شێوازی یاریکردنی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە نەگونجاوە”.

هەروەها دەڵێت، “لەلایەکی دیکەوە میرالیم پیانیچ تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە بۆ ڕۆیشتن لە یانەی بەرشلۆنە و بەکارهێنانی لە هەر بۆندێکی ئاڵوگۆڕدا، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن خوان لاپۆرتا و بەڕێوەبەرانی بارساوە بۆ ئەو مەبەستە فشاری لەسەر دروستکراوە”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، کە یانەی یوڤانتۆس پێشنیازی ئاڵوگۆڕی میرالیم پیانیچی بەرامبەر ئارۆن ڕامزی کردووە، بۆ ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە لە واژووکردنی بۆندی مێسی و ناونووسکردنی لە لیستی یاریزانە بەشدارەکانی وەرزی 2021- 2022 گرفتی لە ڕێساکانی یاری خاوێن بۆ دروستنەبێت.

بابەتی پێشتر

سێبەری ڕامۆس بەسەر ژووری جلگۆڕینەکانی ڕیاڵەوە ماوە

بابەتی دواتر

گریلیش مانچستەر سیتی شۆک کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share