کێ زۆرترین گۆڵی کردووە؟ لیستی گۆڵکارە مێژووییەکانی تۆپی پێ بخوێنەرەوە..

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆ مێسی ئەفسانەکانی پۆرتوگال و ئەرجەنتین، سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنیان بۆ سەروو 30 ساڵ، لە شکاندنی ڕیکۆردە جیهانییەکان بەردەوامن.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی مانچستەر یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ یاریگای ئۆڵدترافۆرد ژمارەی گۆڵەکانی بەدرێژایی مێژووی گەیاندە 800 و پاشان 801 گۆڵ، بەو داتایەشەوە ڕۆماریۆی ئەفسانەی بەرازیلی تێپەڕاند و لە ئێستادا تەنها چوار گۆڵ لە لوتکەی ڕیزبەندییەکە جیایدەکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەستێرەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی توانی لە ڕیزبەندیی گۆڵکارە مێژوویەکاندا فێرنیک پوشکاشی هەنگاری تێبپەڕێنێت.

 

ڕیزبەندیی گۆڵکارە مێژووییەکانی تۆپی پێ:

  1. جۆزیف بیکان 805 گۆڵ لە 530 یاری
  2. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 801 گۆڵ لە 1098 یاری
  3. ڕۆماریۆ 772 گۆڵ لە 994 یاری
  4. لیۆنێل مێسی 758 گۆڵ لە 950 یاری
  5. پیلێ 757 گۆڵ لە 831 یاری
  6. فێرنیک پوشکاش 746 گۆڵ لە 754 یاری
  7. گێرد مولەر 734 گۆڵ لە 793 یاری
  8. فێرنیک دیک 576 گۆڵ (ژمارەی یارییەکانی نەزانراوە)
  9. ئوڤە زیلەر 575 گۆڵ (ژمارەی یارییەکانی نەزانراوە)
  10. تولیۆ ماراڤیلها 575 گۆڵ (ژمارەی یارییەکانی نەزانراوە)
بابەتی پێشتر

بارتی و ڕادوکانو بە باشترینی تێنسی سەرزەوی دەستنیشانکران

بابەتی دواتر

ئیکلیستن لەسەر ڤێرشتابن و دژایەتیی تیمی مێرسیدس هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share