یاریزانێكی دۆرتمۆند توشی شێرپەنجە بووە

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئاشكرایكرد، سیباستیان هالەری یاریزانی نوێی یانەكە بەهۆی نەخۆشییەوە ڕیزەكانی یانەكەی جێهێشتووە.

یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئەوەشی ئاشكراكردوە كە دوای پشكنینی زیاتر بۆیان دەركەوتووە كە گرێیەكی زەحمەت هەیە و شوبهەی شێرپەنجەی لێدەكرێت.

ئیدارەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند داوا دەكەن ڕێزی تایبەتمەندی یاریزانەكە بگیرێت و فشاری لەسەر دروست نەكەن.

جەختیش دەكەنەوە لەوەی پشكنینی زیاتری بۆ دەكرێت و لەكاتی بوونی زانیاری نوێدا هەموو شتێك بڵاودەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share