چەكی پێبوو یان خۆراك؟.. ئۆتۆمبێلێكی حەشد لە ئەلبوكەمال كرایە ئامانج

قسەی جیاواز لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی حەشدی شەعبی دەكرێت، كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ناوچەیەكی سنووری نێوان سوریا – عێراق كرایە ئامانج، بەوتەی ڕوانگەی سوری چەكی گواستوەتەوە، بەڵام میدیای فەرمیی سوریا دەڵێت، خۆراكی گواستوەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە ئۆتۆمبێلێكی سەر بە حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی سوێعیە-ی سەر بە شاری ئەلبوكەمال-ی سنوری نێوان سوریا – عێراق كرایە ئامانج.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، ئۆتۆمبێلەكە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەلایەن ئەمریكاوە كراوەتە ئامانج، سەر بە حەشدی شەعبی بووە و چەك و تەقەمەنیی بۆ هێزەكانی حزبوڵای عێراقی گواستوەتەوە، بەهۆی بۆردوومانەكەشەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە گیانیلەدەستداوە.

بەڵام ئاژانسی هەواڵی سانا-ی سوری ڕەتیكردەوە ئۆتۆمبێلەكەی حەشد چەك و تەقەمەنیی گواستبێتەوە، دەڵێت، خۆراكی گواستوەتەوە، شۆفێرەكەشی گیانلەدەستنەداوە.

پێشتر و لە 28ی حوزەیران فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا بۆردومانی گروپێكی حەشدی كرد، بەهۆیەوە حەوت چەكداری گروپێكی نزیك لە ئێران كوژرا.

لەكاردانەوەی ئەو بۆردومانەی ئەمریكاش، گروپەكانی نزیك لە ئێران چەند هێرشێكی موشەكییان كردە سەر چەند سەربازگەیەك و كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، هەروەها بە چەند درۆنێك هێرشكرایە سەر پیرمامی هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک جیاوازی “سەر سوڕهێنەر”ی بۆ ماوەیی دانیشتوانی ئێران نیشان دەدات

تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتی کە توێژەرانی زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیشیان تێدا بووە لە لێکۆڵینەوەیەکدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە جیاوازی بۆ…
زیاتر ببینە

بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان كرا

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژى به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ كرا ‏و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌رۆدغان…
Total
0
Share