بۆچی کاتێک خۆشەویستی دەکەین ئازار دەچێژین؟

لە شیعر و ئەدەبیاتدا، خۆشەویستی پەیوەستە بە ئازار و گیاندان و ژان، بەڵام ئاخۆ دەشێت کەسێکت خۆش بوێت و ئەوەندەش ئازار بچێژیت؟ دەروونناسە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەنەوە.

ئایا تا ئێستا کەمێک وچانت داوە و بیرت لەوە کردووەتەوە کە باسکردنی پەیوەندیی خۆشەویستی چەند ئازاربەخشە؟ تۆ کەسێک خۆش ویستووە، ئەویش وای لێکردوویت ئەژنۆکانت شل بن. تۆ کەسێکت تا ئاستی مەرگ خۆشدەوێت، کاتێکیش پەیوەندییەکە کۆتایی دێت، تۆ تێکدەشکێیت؛ وەک دڵشکاوێک جێهێڵدراویت، وەک ژانلەدڵێک، وەک دۆڕاوێکی هەپروون-هەپروونبوو.

هۆکاری ئەوەی بۆچی خۆشەویستی هێند ناڕەحەتکەرە ئەوەیە کە خۆشەویستییە و تەواو. لە ڕاستیدا، خۆشەویستی و دۆڕان لە خۆشەویستیدا بە هەمان ئەندازە ئازار و ژانیان هەیە.

بۆچی خۆشەویستی زۆر ئازاربەخشە؟

خۆشەویستی ئازاربەخشە لەبەر پەیوەندیی بەهێزی نێوان ئازاری کۆمەڵایەتی و جەستەیی.

کاتێک باس دێتە سەر زانستی خۆشەویستی و ئازار، توێژەران پێشوەخت بەو تێگەیشتنە بارگاوین کە چۆن خەڵکی لە کاتی ڕەتکردنەوەدا کاردانەوەیان دەبێت. لە ساڵی 2003، دەروونناسان بۆیان دەرکەوت ئەو بەشانەی مێشک کە بەرپرسن لە ئازاری جەستەیی بەهەمان شێوە بەشدارن لە ئازاری کۆمەڵایەتی، بەم شێوەیە ڕوونکردنەوەیان خستەڕوو لەبارەی ئەوەی بۆچی خۆشەویستی “ئازار دەبەخشێت” کاتێک لەگەڵ کەسێک جیادەبینەوە کە خۆشمان دەوێت.

نایۆمی ئایزنبێرگەر، توێژەری ئەمریکی، لەبارەی ئازار ئازاری سۆزدارییەوە بە گۆڤاری “ئەتڵانتیک”ی وتووە کە “پێموانییە هیچ کەسێک ئازاری ژانگەیشتن بە نووکەپێی تێکەڵ بە ئازاری جیابوونەوەی خۆشەویستی بکات. پێموایە هەموومان ئازاری جەستەیی کەمێک بەجددیتر وەردەگرین. کاری ئێمە ئەوەیە کە پێویستە بەجددی بیر لە کاریگەرییەکانی ئازاری سۆزداریش بکەینەوە.”

خۆشەویستی دەتوانێت ئازار ببەخشێت، ڕێک وەک ئازاری جەستەیی

ئایا شیاوە کەسێکت خۆشبوێت و ئازارێکی زۆری جەستەییش بچێژیت؟ جیۆف ماکدۆناڵد، پرۆفیسۆری دەروونناس لە زانکۆی تۆرنتۆ وا بیر دەکاتەوە. بەڵام دەڵێت کە ئازار عادەتەن ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی شتێک ونە. “کاتێک هەر شتێک کە ویستت بەردەستت بوو، ئەوا مانای ئەوەیە کە حاڵەتەکە شادییە و تەواو. بەڵام من پێموایە ئازار کاتێک دێت کە تۆ کەسێکت خۆشبوێت و هەموو ئەو شتانەت دەستنەکەوێت کە لە پەیوەندییەکەدا ویستووتن. ئەوکات بۆ خۆت دەیبینیت کە چۆن ئازار ئیشی خۆی دەکات – بەمەش بەردەوام هۆشت لای ئازارە.”

هەستوسۆز شتێکی تەلیسماوی و خێوئاسا نییە. هەستوسۆز دیاردەیەکەی جەستەییە.

ماکدۆناڵد لە ڕوانگەیەکی گەشەسەندنانەوە ڕوونی دەکاتەوە کە شتێکی مانابەخشە ئەگەر پەیوەندی کاردانەوەی لە هەمان ناوچەی ئازاری جەستەییدا ورووژاند. “گرنگە مرۆڤەکان پەیوەندییان لەگەڵ یەکتر هەبێت، ئەم سیستمانەی ئازار شتێکی خودکارانەن و وامان لێدەکەن هەستی بە خراپی بکەین کاتێک شتە کۆمەڵایەتییەکان بەباشی ناڕۆنە پێش.”

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دانیشتووانی گوندێک 200 ساڵە لە ئاوی کانیاو خوێ بەرهەم دەهێنن

بابەتی دواتر

سەروبەندی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا: بۆچی تیۆرەکانی موئامەرە بووژاونەتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share