تەندروستیی عێراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی دیکەی کوشندە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “تای خوێنبەربوون”، کە نەخۆشییەکی کوشندەیە و 60%ی توشبووانی گیانلەدەستدەدەن، سێ حاڵەتی مردنیش لە عێراق بەو نەخۆشییە تۆمارکراوە.

هەیسەم عوبەیدی بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون (hemorrhagic fevers)، لە عێراق تۆمارکراوە، کە دووانیان لە زیقار و حاڵەتێکیشیان لە پارێزگای ئەنبار بووە.

نەخۆشی تای خوێنبەربوون هەرچەندە تائێستا وەکو پەتا نەناسراوە، بەڵام نەخۆشییەکی کوشندەیە و لە ئاژەڵی توشبووەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە، نەخۆشییەکە نیشانەی توندی خوێنبەربوون و تای هەیە و 60%ی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدەدەن و تائێستا هیچ ڤاکسین یان چارەسەرێکی نەدۆزراوەتەوە.

هۆکاری توشبوون بە نەخۆشییەکە تێکەڵبوون و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیە بە ئاژەڵی توشبوو، یان سەربڕینی ئاژەڵە توشبووەکە بەبێ جلوبەرگی خۆپارێزی، هەروەها لە مرۆڤی توشبووەوە دەگوێزرێتەوە بۆ کەسێکی دیکە بە بەرکەوتنی بە خوێنی توشبووەکە یان هەر شلەیەکی دیکەی کەسی توشبوو.

بابەتی پێشتر

چیمەنەكان زەرد بوون و مەترسی لەسەر نەمامەكان هەیە.. ئاودانی باخچە و بلوارەكانی سلێمانی دوادەكەوێت

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانەکانی خوزستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share