بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز لە جەستەی کەسێکدا چێندرا

لە گەشەکردنێکی بێوێنەی پزیشکیدا گروپێکی زانستیی ئەمریکی بڵاویانکردەوە، توانیویانە گورچیلەی بەراز لە جەستەی نەخۆشێکدا بچێنن و ماوەی 32 رۆژ بە زیندوویی بمێنێتەوە.

نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بەراز لە بنکەی لانگۆنی پزیشکی لە زانکۆی نیویۆرک لە 14 ی مانگی رابردوو ئەنجامدراوە، بۆ پیاوێکی تەمەن 57 ساڵان چێندراوە کە لە حاڵەتی مردنی مێشک و لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددا بووە.

نەخۆشەکە پێش مردنی داوایکردووە جەستەی بخرێتە خزمەتی زانست و ببەخشرێت بە ناوەندێکی زانستیی.

بەپێی وتەی پزیشکەکان، جەستەی پیاوەکە راستەوخۆ گورچیلەکەی رەتنەکردووەتەوە بۆیە بۆ ماوەی 32 ماوەتەوە، کە ئەمەش درێژترین ماوەی مانەوەی ئەندامێکی ئاژەڵە لە جەستەی مرۆڤدا.

ئامانج لەم جۆرە نەشتەرگەرییانە گەیشتنە بە ئەنجامێک بۆ گونجاندنی چاندنی جەستەی ئاژەڵ لە جەستەی مرۆڤدا چونکە ژمارەی ئەو کەسانەی چاوەڕێی چاندنی ئەندامێکی جەستە دەکەن زۆر زیاترە لەو کەسانەی جەستەیان دەبەخشن.

 

بابەتی پێشتر

کەی تیروپشکی چامپیۆنز لیگ بەڕێوەدەچێت؟

بابەتی دواتر

کۆمپانیای DNO ی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share