قوباد تاڵەبانی: ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە سلێمانی مەترسیی لەسەر نابێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژنامەگەریی لە سلێمانی دەدات و ڕایگەیاند، هیچ ڕۆژنامەنوسێک دووچاری لێپرسینەوە نابێت.

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ هەینی پێسوازیکرد لە تیمێکی لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و سەنتەری میترۆ و ڕۆژنامەی هاوڵاتی، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ڕۆژنامەگەریی و ئازادی ڕادەربڕین و بڵاوکردنەوە کرد.

جێگری سەرۆکی حکومەت دڵنیاییدا بە ڕۆژنامەنوسان، کە بەهیچ شێوەیەك مەترسی لەسەر ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە سلێمانی دروست نابێت وھیچ ڕۆژنامەنوسێكیش دووچاری لێپرسینەوە نابێت.

وتیشی، ، لەسەر ئەو بنەمایەی كە هەندێك كەناڵ و پەیجی دیاریكراو داخراون، كارمەندەكانیان نە نانبڕاو دەبن و نە دووچاری دەركردن دەبنەوە.

 

بابەتی پێشتر

زانیارییە هەواڵگرییەکان: داعش پلانی هەبووە بۆ هێرشکردنە سەر زیندانەکانی بەغداد

بابەتی دواتر

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا: ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ منداڵان لە زستاندا ئامادە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانتربوو

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لەئەمشەوەوە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سلێمانی 50 دیناری…
Total
0
Share