دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا: ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ منداڵان لە زستاندا ئامادە دەبێت

بەرپرسانی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) دەڵێن، هەوڵەکانیان بۆ بەردەستبوونی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ منداڵان ئەنجامی باشی هەبووە و ئەگەری هەیە لەماوەیەکی نزیکدا بەرلە ناوەڕاستی زستانی داهاتوو ڤاکسین بۆ منداڵانی خوار 12 ساڵ ئامادەبێت.

بەرپرسانی FDA دەڵێن، ئەو خێزانانەی تائێستا لەمەترسی توشبوونی منداڵەکانیاندان و ناتوانن منداڵەکانیان بکوتن، بەهۆی ئەوەی ڤاکسینەکە ڕەزامەندیی تەواوی سیستمی تەندروستیی وەرنەگرتووە، دەتوانن بەتەواوی دڵنیابن و هیچ دوودڵییەکیان نەمێنێت وای ئەوەی ڤاکسینەکە ڕإەزامەندی وەردەگرێت کە ئەوەش لەماوەیەکی نزیکدا دەبێت.

لە ئەمریکا ڤاکسینەکانی کۆرۆنا ڕەزامەندییان پێدراوە بۆ ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 12 ساڵەوەیە، ڕەزامەندییەکەش هەنگاوی یەکەمە تائێستا ڕەزامەندیی تەواوی لەسەر نەدراوە.

هەریەکە لە مۆدێرنا و فایزەر تویژینەوەیان لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان بۆ منداڵانی خوار 12 ساڵ کردووە لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە و چاوەرێی دەرەنجامی ئەو تاقیکردنەوانەن.

پێشبینی دەکرێت لە مانگی زستانی داهاتوودا ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕوونببنەوە.

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ماوەی 4 بۆ 6 مانگیان بۆ ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوانە داناوە کە لەسەر منداڵانی خوار تەمەنی 12 ساڵەوە کراون، لەکاتێکدا تاقیکردنەوە ئەزمونییەکان لەسەر پێگەیشتووان تەنها پێویستیی بە دوو مانگ هەبوو بۆ دەرکەوتنی ئەنجامەکان، ئەگەری هەیە ئەو داتایانە وەرگرتنی ڕەزامەندیی تەواو بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بۆ منداڵان ئاسانتر بکات.

هەردوو کۆمپانیای مۆدێرنا و فایزەر پێشبینی دەکەن ڤاکسینەکەیان لە مانگی ئەیلولدا ڕەزامەندیی تەواو بۆ منداڵانی 5 بۆ 11 ساڵ وەربگرێت، هەروەها بۆ منداڵانی دوو ساڵ و خوار 5 ساڵ لە ماوەیەکی کەم دوای ئەوە ڕەزامەندیی وەربگرێت، هەروەها بۆ منداڵانی شەش مانگ و خوار دوو ساڵ ئەگەری هەیە لە مانگی تشرینی دووەمدا ڕەزامەندی وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە سلێمانی مەترسیی لەسەر نابێت

بابەتی دواتر

بایدن و كازمی لە واشنتن كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share