شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریایان کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەشی هەردوولا لە ئاوی فوراتدا.
مەهدی حەمدانی، وەزیری وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، کە لەگەڵ هاوتا سورییەکەی لەسەر پرسی کەمبوونەوەی ئاوی ڕوباری فوڕات گفتوگۆی کردووە، جەخت لە پێویستی کۆبوونەوەی سوریا و عێراق و تورکیا دەکاتەوە سەبارەت بە پرسی ئاوی فوڕات و دیجلە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاندووە، ” یهكهم دانیشتنمان ئهنجامداوە و ههردوو لایهن هاورا بووین لهسهر گرنگی ئهنجامدانی كوبونهوهیهكی سێ قۆلی، عێراقی، توركی و سوری بۆ چارهسهركردنی كێشهی ئاو، كه توشی بهرێوهبهراتیهكانی ئاو دهبێت له ڕوباری دیجله و فوراتدا”.
عێراق سەرەڕای ئەوەی دوو ڕوباری گەورە بەناو خاکەکەیدا تێدەپەڕێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕوبارەکان سەرچاوەکانیان لە وڵاتانی دیکەوە دێت بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پێویست پێویستی بە دانوستان و گفتوگۆ هەیە لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا.
تێپەڕبوونی ئاوی بەنێو ڕووبارەكانی دیجلە و فورات بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردووە، ڕاپۆرتێكی فەرمیی عێراق لەوبارەیەوە ئاماری مەترسیدار ئاشكرادەكات.
دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق ڕاپۆرتێكی لەبارەی كەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات بڵاویکردووەتەوە، ئاشكرایكردووە، لە ساڵی 2020 تێپەڕبوونی ساڵانەی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر لە 49 ملیار مەتر سێجا بووە، كە بەراورد بە ساڵی 2019 بەشێوەیەكی بەرچاو کەمیکردووە، بەو پێیەی لەو ساڵادا بڕەكە 93.47 ملیار مەتر سێجا بووە.