مێسی بەرشلۆنە و لاپۆرتا لە مایەپوچبوون ڕزگاردەکات

یانەی بەرشلۆنە لەڕووی داراییەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و نوێکردنەوەی بۆندی مێسی کاریگەری لەسەر زیان و قەیرانەکان دروستدەکات.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی لەزاری پابلۆ پلاناسی ڕۆژنامەنووسەوە ئاشکرایکردووە، ئیدارەی ئازولگرانا و لیۆ مێسی بەڕێكکەوتنی کۆتایی گەیشتوون، جادوگەرەکەی وڵاتی تانگۆ تاوەکو پێنج وەرزی دیکە بۆندەکەی نوێدەکاتەوە، لەو ماوەیەدا بە ڕێژەی 50٪ کەمتری موچەکەی بەدەستدەهێنێت.

ڕۆژنامەنووسەکە دووپاتیکردووەتەوە، مێسی لە پێناو بەرشلۆنە و ڕزگارکردنی یانەکە لە قەیرانی دارایی بە کەمکردنەوەی موچەکەی 50٪ قایلبووە، لە کاتێکدا هیچ یاریزانێکی یانەکە نەگەیشتووەتە ئەو ڕێژەیە، بەڵام ئەم هەنگاوەش خۆی لە خۆیدا دوو ئامانجی لەپشتە.

یەکەمیان: لەڕووی وەرزشییەوە خەزێنەی یانە بەهێزی مێسی و پێکهاتەی نوێ دەوڵەمەندتر دەبێت.

دووەمیان: خودی مێسی دەبێتە فریادڕەسی ئیدارەی خوان لاپۆرتا لە ڕێگەی بازرگانیکردن و ئۆفەری کۆمپانیا گەورەکانەوە، بەوپێیەی لە پلانیاندایە چەندین بۆندی بازرگانی دیکە بەهۆی بوونی مێسی پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا واژووبکەن، کە بەهۆیەوە دەکرێت لەماوەی پێنج ساڵی بۆندی یاریزانەکە وەک یاریزان و نێردەی یانە، بارسا لە قەیرانی دارایی دەربازبێت و بگەڕێتەوە لوتکەی خاوەن زۆرترین داهات لە ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

میلواکی باکس زنجیرەی یارییەکانی کۆتایی (NBA) یەکسانکردەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید ساڵانەی دارایی بە داهاتێکی خەیاڵییەوە تێپەراند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share