بۆچی فەرەنسا حەوت گۆڕانکاری کرد؟

لە یارییەکەى فەرەنسا و ئەرجەنتین، دیدێ دیشامپی ڕاهێنەر حەوت گۆڕانکاری ئەنجامدا کە ئەوەش بەشێک لە هاندەرانی تۆپی پێی توشی شۆک کرد.

بە پێی یاساکانی تۆپی پێ، هەر تیپێک 90 خولەک یاریی بکات بۆی هەیە پێنج گۆڕانکاری بکات.

بەڵام ئەگەر یارییەکە چووە کاتی زیادکراوەوە، ئەوا هەردوو تیپەکە، گۆڕانکارییەکی تریان بۆ زیاد دەبێت.

واتە هەردولا دەتوانن لەکاتی زیادکراودا گۆڕانکاری شەشەمیش بکەن.

لە یارییەکەى فەرەنسا و ئەرجەنتین، دیشامپ حەوت گۆڕانکاری کرد، ئەوەش دواى ئەوەى ئەدریان ڕابیۆ بەهۆی بەرکەوتن لە سەریدا، دانیشێنرا.

بە پێی یاسای نوێ لە یەکێتیی تۆپی پێی جیهان، هەر یاریزانێک توشی بەرکەوتنی سەر بوو، دەستبەجێ پێویستە یارییەکە ڕابگیرێت و دەتوانێت دانیشێنرێت و یاریزانێکی نوێ بهێنرێتە جێگەکەى، بێ ئەوەى ئەو گۆڕانکارییە هەژمار بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارایی بەرشلۆنە لە چ دۆخێکدایە و دزەکردنی بۆندی مێسی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە بڵاوکردووەتەوە و دووپاتیدەکاتەوە، لە داهاتوودا دەکرێت زۆرینەی کێشەکان…
Total
0
Share