ڤاران پێیەکی لە ڕیاڵە و پێیەکی لە یونایتدە

یانەی مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەی ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی مان یونایتدەوە ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی یانە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا لەگەڵ ڤاران دەستیان بە دانوستاندن کردووە و گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

بەپێی سەرچاوەکە، هەفتەی داهاتوو یونایتد بڕی 50 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکە پێشکەشدەکات، سەرەڕای ئەوەی پێیانوایە ئەو نرخە لە بازاڕی گواستنەوەکانی 2021 زۆرە، بەڵام یەکلاکەرەوە دەبێت لە قایلکردنی یانەی شاهانە.

هەروەها موچەی ساڵانەیان بەبڕی (10) ملیۆن پاوەند پێشکەشی یاریزانەکە کردووە، لە کاتێکدا بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە ئامادەییان دەربڕیوە موچەکەی بۆ بگەیەننە حەوت ملیۆن یورۆ، کە جیاوازییەکی زۆر لەنێوانیاندا هەیە.

ڤاران هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و بێبەرامبەر دەتوانێت ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، بەم هۆیەوە فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوەڵانی دەیانەوێت لەم هاوینەدا دەستبەرداریبن.

بابەتی پێشتر

چەكی پێبوو یان خۆراك؟.. ئۆتۆمبێلێكی حەشد لە ئەلبوكەمال كرایە ئامانج

بابەتی دواتر

چێڵسی لە کڕینی هالاند بێهیوابووە و ڕوویکردووەتە بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیرۆکی مانێ و لیڤەرپوڵ کۆتایی هات؟

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان لە تویتەر نووسیویەتی، “مانێ کۆتا بڕیاری خۆی بە ئیدارەی لیڤەرپوڵ ڕاگەیاندووە،…
Total
0
Share