بەڕێوەبەری دۆرتمۆند هەوڵەکانی ڕیاڵ بۆ هالاند ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، هانز یواکیم ڤاتسکە دووپاتیدەکاتەوە، ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لەو یانانەی خواستیان لەسەر ئێرلینگ هالاندی نەوریجی-یە.

ڤاتسکە-ی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەچاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، “هەمووان لەبارەی هالاندەوە قسەدەکەن، گرنگ نییە بۆ کوێ دەڕوات، هەمووان سەرنجیان خستووەتە سەری، ئەوەی دەیزانم و گرێنتی دەدەم ئەوەیە کە ڕیاڵ مەدرید گرنگی پێداوە، دەتوانم ناوی 25 یانەی دیکەشت پێبڵێم کە بەهەمان شێوە داوایانکردووە”.

هەروەها دەڵێت، “لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا-ی لێپرسراوی کارەکانی قسەمکردووە، ئەو باش لە بارودۆخی یاریزانەکە و تۆپی پێ دەزانێت، بۆیە پێویست بە ڕوونکردنەوە ناکات، هەوڵدەدەین کۆبوونەوەی دیکەی لەگەڵدا سازبکەین، دڵنیاشم هەموو هەوڵێکدەدەین بۆ بەردەوامیدان بە یاریزانەکە لە بوروسیا دۆرتمۆند، دەبێت پارێزگاری لە بەهرە گەورەکان بکەین تاوەکو لە خولی ئەڵمانیا بەردەوامبن”.

لە کۆتا وەڵامیشدا جەخت لەوەدەکاتەوە، ڕۆژێک لەڕۆژان یۆرگن کلۆپ-ی ڕاهێنەر دەگەڕێتەوە بۆ یانە زەردە زەبەلاحەکە، بەڵام وەک کادرێکی کارگێڕی، نەک ڕاهێنەر.

بابەتی پێشتر

(NBA) هیوستن بردنەوەی بەرامبەر دیترۆیت تۆمارکرد

بابەتی دواتر

ڕوبلێڤ لە مورای بردەوە و ناسناوی پاڵەوانێتی موبادەلەی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share