بەغداد زیاتر لە 15 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی نارد.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕی 15 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2025 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

دەشڵێت، بەپێی پارێزگاکان، پارەکە بەم جۆرە دابەشدەکرێت:

شەش ملیار دینار بۆ سلێمانی.

پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر.

چوارملیار و 500 دینار بۆ دهۆک.

وەزارەتی بازرگانی باس لەوەشدەکات، سبەی پێنجشەممە، لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت و هەفتەی داهاتووش لە سلێمانی و دهۆک، دەستپێدەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو جوتیارانەی لە یەک تۆن تاوەکو 50 تۆنیان لێ وەرگیراوە، شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان رادەستکردووە، وەریدەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ حەلبووسی: ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن

دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی خولێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال پیرۆزباییەکی ئاڕاستەی محەمەد حەلبووسی کرد و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share