باوکی هاری ماگوایەر بەر لێشاوەکەی وێمبڵی کەوتووە

هاری ماگوایەر، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد ئاشکرایکردووە، کە باوکی کەوتووەتە ژێرپێی هاندەرانەوە و قۆڵێکی شکاوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی، لە ڕوبەڕوبوونەوەی فاینەڵی یورۆ 2020 ڕێژەیەکی زۆری هاندەران بەبێ بلیت هەوڵیانداوە بە لێشاو خۆیان بکەن بەناو یاریگای وێمبلێ-دا، لەم نێوەندەدا چەندین هاندەر کە داوەتنامەی فەرمییان پێگەیشتووە و لە خێزانی یاریزانان بوون، کەوتوونەتە ژێرپێوە و دووچاری ئازاری جەستەیی بوون.

لەو بارەیەوە هاری ماگوایەر بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، “ئەزموونێکی خراپ بوو، باوکم و کینیس شیپەردی لێپرسراوی کارەکانم لەڕێگەدابوون بۆ دانیشتن لە پێگەی خۆیان لەنێو خێزانی یاریزانان، بەڵام کەوتوونەتە بەر لێشاوی پاڵنانی هاندەران، هیوادارم هاندەران چیتر وانە لەو هەڵەیە وەربگرن، تەنانەت باوکم نەیتوانیوە هەناسەبدات و لەچەندینلاوە قۆڵی شکاوە، خۆزگە دەخوازم هیچ کەسێک بۆ بینینی یارییەک دەڕوات دووچاری ئاستەنگی وەها نەبێت، دڵنیام باوکیشم بەردەوامدەبێت لە ئامادەبوون لە یاریگاکان بۆ بینینی من، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی دەکەم، بەڵام چیتر هۆشیارتردەبین لە هاتنە ناو یاریگا”.

هەروەها دەڵێت، بەڕاستی چانسمان هەبوو کە باوکم بەتەنها بوو، هەموو جارێک لەگەڵ منداڵی براکانم، یاخود منداڵەکانی خۆم دەچێتە یاریگا و دەیانخاتە سەر شانەکانی، ئەو ڕۆژە کەسی لەگەڵدا نەبووە، ئەگەرنا منداڵەکانمان بەهەمان شێوە ژیانیان دەکەوتە مەترسییەوە”.

زە سەن نوسیویەتی، لە یاری کۆتاییدا ڕێژەیەکی زۆری هاندەران بەبێ بڕینی بلیت هەوڵیانداوە بچنە نێو یاریگای وێمبڵی، ئەو هەوڵەش پاڵنان و کەوتنی هاندەرانی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

مباپێ یاخیبوونی ڕاگەیاندووە و پاشگەزنابێتەوە

بابەتی دواتر

لە عێراق بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share