عەدنان حەمەد: بۆ راهێنەرایەتیی كردنی هەڵبژاردەی عێراق ئامادەم

راهێنەری پێشووتری عێراق و یانەی عروبە لەبارەی رەتكردنەوەی پۆستی راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی عێراق روونكردنەوەیەكی بڵاویكردەوە.

عەدنان حەمەد، راهێنەری پێشووتری عێراق و ئێستای یانەی عروبە-ی سعووی لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماریی تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە رەتكردنەوەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەكەن دوورن لە راستییەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەك عێراقییەك ئامادەم بۆ راهێنەرایەتیی كردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەكەم و بەهیچ شێوەیەك خۆم لە وەرگرتنی ئەو پۆستە و بەجێگەیاندنی ئەو ئەركە نیشتمانییە رەتنەكردووەتەوە.

جەختی لەوەشكردەوە، بەبێ مووچە ئامادەی وەرگرتنی ئەم پۆستەم لەم كاتە هەستیارەدا و بۆ هەر ئەركێكی دیكەش ئامادەم ئەم ئەركە بگرمە دەست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوڵ بلیتی قۆناغی نیوه‌ی…
Total
0
Share