پاریس لە سێ جەمسەرەوە بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ مێسی

یاریزانانی مانچستەر سیتی هەوڵەکانیان بۆ قایلکردنی لیۆ مێسی دەستپێکردووە

هەوڵەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان بۆ گواستنەوەی لیۆ مێسی تاوەکو ئێستا بەردەوامە و بەهێزترینیان لە ڕێگەی نێیمارەوە بووە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە نێیمار لە ڕێگەی “وەتساپەوە” بەردەوام لەگەڵ لیۆ مێسی لە پەیوەندیدایە و فشارێکی زۆری دروستکردووە بۆ قایلکردنی جادوگەرەکەی ئەرجەنتین بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەریەک لە نێیمار و کیلیان مباپێ و دی ماریا پڕۆسەیەکیان بۆ دروستکردنی فشار لەسەر مێسی دروستکردووە.

مباپێ وێنەی “پوڵگا”ی دابەزاندووە و نوسیویەتی، شانازییە یاریکردن بەرانبەر ئەستێرەیەکی جیهانی، هەروەها نێیمار بەهەمان شێوازی مێسی ئاهەنگی تۆمارکردنی گۆڵ دەگێڕێت وەک ئاماژەیەک بۆ هاوتابوونەوە لەگەڵ چاڤی هێرناندێز لە ڕێژەی بەشداریکردنی بە درێسی یانە کەتەلۆنیەکەوە.

دی ماریاش لە پێشوودا ڕایگەیاندووە، ” هاوسەرەکەم گوشار دەکات بۆ بەردەوامبوون لە پاریس، ئەگەر پەیوەندیمان پێوەبکات لێرە وەک چێشتلێنەریش بەردەوام دەبم”.

موندۆ جەختدەکاتەوە، مێسی و دی ماریا هاوڕێیەکی نزیکی یەکدین و لە ڕۆزاریۆ لەدایکبوون، یەک نەوەی ئەرجەنتینن و ئیدارەی پاریس هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی دەستپێکردووە، کە ئەوەش وەک ئاماژەیەکە بۆ قایلکردنی مێسی، لە سەرو هەموو ئەوانەشەوە ماوریسیۆ پۆچتینۆ کە ئەرجەنتینیە هاوشانی پاریدێس لە پاریس دەستبەکاربوون، هەموو ئەمانە هەوڵدانە بۆ کۆکردنەوەی ستافێک لە هاوڕێیانی مێسی لەپێناو قایلکردنی بە یانە پاریسیەکە.

 

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. ڕوداوێكی هاتوچۆ لە شەقامی سالم پێنج برینداری لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

(11) فاینەڵ نازناوی خولی ئیسپانیا یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند و ڕۆدری ئامادەن

هەردوو یاریزان هالاند و ڕۆدری بۆ یارییەکەى لیڤەرپوڵ ئامادە دەبن. لە ئێستادا هەشت یاریزانی مانچستەر سیتی بەهۆی پێکانەوە…
زیاتر ببینە

پێکانەکەى ڕۆناڵدۆ قورس نییە

پێکانەکەى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ قورس نییە و بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر فەتح ئامادە دەبێت. تیمی پزیشکی یانەى نەسڕی سعودی…
Total
0
Share