یونایتد بە پۆچتینۆ ڕازییە و زێدان هاوکێشەکەی تێکداوە

یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەیە لە هاوینی 2022 بۆند پێشکەشی ماوریسیۆ پۆچتینۆ بکات، لە بەرامبەردا پاریس سان جێرمان بیر لە دابینکردنی زینەدین زێدان دەکاتەوە.

سەرچاوەکانی ئەوروپا لەزاری “تێلی فوت”ی فەرەنسییەوە بڵاویانکردووەتەوە، گواستنەوەی ماوریسیۆ پۆچتینۆ بۆ یانەی مانچستەر یونایتد پێویستی بە تەرخانکردنی 17 ملیۆن پاوەند هەیە، بەڕێوەبەرانی یونایتد دابینکردنی ئەو بڕە بە مەحاڵ نازانن، بەو مەرجەی قایلبێت بە جێگرتنەوەی ئولی گۆنار سۆڵشایەر و کێبڕکێکردن لەگەڵ ڕاڵف ڕانیکی ئەڵمانی، کە بۆ ماوەی شەش مانگ بۆندی لەگەڵ هەمان یانە واژووکردووە.

تێلی فوت ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی پاریس سان جێرمان خواستیان لەسەر زینەدین زێدانە، بە مەرجی قایلبوونی ئەو ڕاهێنەرە ڕاستەوخۆ ئامادەن دەستبەرداری پۆچتینۆ ببن، بەڵام کێشەی گەورەیان ئەوەیە “زیزۆ” هیچ بڕیارێک نادات، بەڵکو چاوی لە پێگەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسایە.

ئیدارەی مان یونایتد لە دوایین جووڵەدا، بۆ ماوەی شەش مانگ بۆندی لەگەڵ ڕاهێنەری ئەڵمانی، ڕاڵف ڕانیک واژووکرد، لەدوای ئەو شەش مانگە دیارنییە بۆندەکەی دەکرێت بە درێژخایەن، یاخود هەوڵ بۆ ڕاهێنەرێکی هەمیشەیی دیکە دەدەن.

بابەتی پێشتر

هیوستن ڕۆکێتس سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

ڕیکياردۆ: ڤێرشتاپن یەکێکە لە باشترینەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڕوما دەیەوێت لە پاریس بڕوات

بەهۆی یارینەكردنی بەشێوەیەكی سەرەكی، دۆناروما-ی گۆڵپارێزی ئیتاڵی دەیەوێت ڕیزەكانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت. لە هاوینی ئەمساڵ، دۆناروما بەهۆی كۆتاییهاتنی…
زیاتر ببینە

ئەرجەنتین (42 بە 10)ی وەرگرت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەهۆی ناسناوی مۆندیالی قەتەرەوە، بەبڕی 52 ملیۆن دۆلار قازانجی دارایی بەدەستهێنا. بەهۆی بەدەستهێنانی ناسناوی…
Total
0
Share