ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی گروپێكی داعش ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەنیازبوون چەند كردەوەیەكی تیرۆرستی لە هەولێر ئەنجامبدەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “دانپێدانانی گروپێکی مەترسیداری تیرۆریستانی داعش” لە خۆدەگرێت.
دەشڵێت، گروپەكە “بەنیازبوون پێش جەژنی قوربان چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە ناو شاری ھەولێر ئەنجامبدەن”.