بەهۆی داروخانی بیرێكی ئاو كرێكارێكی گەنج لە ئاكرێ گیانیلەدەستدا

قوربانییەكە

لەكاتی كاركردنیدا لە بیرێكی ئاو گەنجێك لە سنووری قەزای ئاكرێ گیانی لەدەستدا، ڕووداوەكە بەهۆی داڕوخانی بیرەكەوە بووە.

سەباح زوهێر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی داروخانی بیرێکی ئاو لەکاتی کارکردندا لە گوندی کەلەدێرێ-ی سەر بە ناحیەی گردەسین گەنجێک گیانیلەدەستدا.

گەنجەکە ناوی (یوسف حەجی) تەمەن 24 ساڵە و پیشەی کرێکار بووە.

بەرپرسەكەی تەندروستیی ئاكرێ ئاماژەی بەوەشكرد، گەنجەكە هەر لە شوێنی ڕووداوەكە گیانیلەدەستداوە بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی باڵا: هەر میدیایەك بە پارەی یەكێتی دروستكرابێت موڵكی یەكێتییە و دەگەڕێندرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share