پشووی جەژنی قوربان لە هەرێم دیاریكرا

تەواوی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پشوو

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی ڕۆژانی پشووی بەبۆنەی جەژنی قوربانی دیاریكرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانەوە ڕۆژانی 20 و 21 و 22ـی تەمموز، پشووی فەرمییە، لەپاڵ ئەوەشدا حکومەتی ھەرێم، ڕۆژانی 18 و 19ـی تەمموز وەکوو پشووی فەرمیی ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بڕیارەكە تەواوی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پشوو و ڕۆژی یەكشەممەی دواتر 25ی تەمموز دەوامی ئاسایی فەرمانگەكان دەستپێدەكاتەوە.

پێشتر 20ی تەمموز بە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا.

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمان بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی خەرجكردنی 200 ملیار دینارەكە دەكات

بابەتی دواتر

لە حەسەکە یەک ملیۆن کەس بێ ئاوی خواردنەوەن.. ڕوسیا و تورکیا لە دانوستاندان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share