وەزارەتی کارەبا: کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی لە کۆمپانیای دانە گاز، کە گاز بۆ سەرجەم وێستگە گازییەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات، وەزارەتی کارەبا کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانیی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكیی لەناكاو لە كۆمپانیای دانە گاز و وەستانی ناردنی گازی سروشتی  بۆ تەواوی وێستگەكانی گازی، سەرجەم یەكەكانی وێستگەكان ڕاوەستاون.

وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، کە بەوهۆیەوە کارەبای نیشتمانیی کەمبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانە گاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ لەپێناو یاریکردنی ڕامۆس پێکهاتەکانی دەگۆڕێت؟

بابەتی دواتر

چوار ساڵ زیندان.. بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای عێراق بە گەندەڵی تۆمەتباردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە یەكێتییەوە

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرشەكەی توركیا هاتەدەنگ و جەختدەكەنەوە، “پێشێلكردنی سەروەریی خاك و ئاسمانی عێراق…
Total
0
Share