رووداوێکی هاتوچۆ پێنج ئەندامی خێزانێکی کردە قوربانی

ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دوکان – خەلەکان روویدا و پێنج ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر رێگەی دوکان – خەلەکان، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا و پێنج کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون برینداربوون.

بریندارەکان خەڵکی قەڵادزێن و لە ئێستادا بەمەبەستی چارەسەر گەیەندراونەتە بنکەی تەندروستی خەلەکان، دواتریش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون لە سلێمانی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم: بڕیاردرا مانگی داهاتوو دوایین كۆبوونەوە لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە ئەنجامبدرێت

كۆبوونەوەی لایەنەكان بە ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەگای سەرۆكایەتیی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی…
Total
0
Share