چوارەم بۆندی پاریس پاڵەوانێكی ئەوروپایە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەگەڵ جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەڕێککەوتنی کۆتایی گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گواستنەوەی بۆ پاریس ئاشکرادەکرێت.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای ناوداری بواری گواستنەوەکان ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی پاریس توانیویانە بەسەرکەوتوویی لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی جیانلویجی دۆناروما بەئەنجامێک بگەن، بەهۆیەوە گۆڵپارێزەکە بە موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یورۆ بۆ ماوەی پێنج وەرز، واتا تاوەکو هاوینی 2026 درێسی یانە فەرەنسییەکە دەپۆشێت.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆندەکە کۆتاییهاتووە و لەچەند کاتژمێر، یاخود لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەک چوارەم گەورە بۆندی هاوینەی پاریس سان جێرمان، دوای جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، ئەشرەف حەکیمی و سێرجیۆ ڕامۆس لەڕێگەی میدیاکانەوە ئاشکرادەکرێت.

دۆناروما بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاوە توانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2020 بەدەستبهێنێت، هەروەها وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەش دیاریکرا.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا پەیوەندی بە یاریزانێکی بەرشلۆنەوە کردووە

بابەتی دواتر

پێوەرەکانی باڵۆندۆر دوو یاریزان دەکاتە پاڵێوراوی سەرەکی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share