دوو گۆڵەکەی ڤینیسیۆز هێندەی بازدانێک دڵی هاندەرانی ڕیاڵی خۆشنەکرد

لە دوایین ڕووبەڕوووبونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا، ڤینیسیۆز جونیۆر دوو گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام ئەو دوو گۆڵە هێندەی ڕێزگرتنی لۆگۆی یانەکە سەرنجی هاندەرانی ڕانەکێشا.

بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی و سەرچاوەکانی مەدریدەوە بڵاوکراوەتەوە، ڤینیسیۆز لەخولەکی 80ی ڕووبەڕووبوونەوە بەرامبەر شەمشەمەکوێرەکەی ڤالێنسیا، بەرەو دەرەوەی یاریگا ڕادەکات و لەناکاو لۆگۆی ڕیاڵ مەدرید دەکەوێتە بەردەم پێیەکانی، بەڵام یاریزانەکە ئامادەنییە پێیەکانی بخاتەسەر لۆگۆی یانە و بازێکی درێژدەدات.

ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، بازدانەکەی ڤینیسیۆز بە واتای ڕێزگرتن و خۆشەویستی هاتووە بۆ لۆگۆی یانەی شاهانە، زیاتر لەو دوو گۆڵەی تۆماریکردووە سەرنجی هاندەرانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە، وایکردووە خۆشەویستییان بۆ یاریزانەکە زیادبکات.

یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڤالێنسیا دوو گۆڵی تۆمارکرد، هۆکارێکی سەرەکی بوو لە بردنەوەی یانەکەی بە ئەنجامی (4-1)، بەو بردنەوەیەش پێگەی خۆیان لە لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا بەهێزترکرد.

بابەتی پێشتر

ستێرلینگ بۆ گواردیۆلا: تەنها یەک بەڵێنم پێبدە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. خانمە هونەرمەندێکی کورد سەردانی منداڵانی کوردی لە بیلاڕوسیا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤاڵڤێردی لە یەک ئەگەردا سزا دەدرێت

بەهۆی بەشەڕهاتنی لەگەڵ ئەلێکس باینا-ی یاریزانی ڤیاریاڵ، فیدریکۆ ڤالڤێردیی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەڕەشەی سزادانی لەسەرە. سەرچاوەکان…
Total
0
Share