ئێندریک: ڤینی و کریستیانۆ هۆکاربوون

ئێندریک فیلیپی، ئەستێرەی لاوی بەڕازیل و یانەی پاڵمێراس دانی پێدادەنێت، کە ڤینیسیۆز جونیۆر و کریستیانۆ ڕۆنالدۆ هۆکاربوون بۆ پەیوەندیکردنی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە.

بەهرەدارەکەی بەڕازیل تەمەنی (16) ساڵە و بە تێچووی (70) ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە.

لەو بارەیەوە بە ڕۆژنامەی “مارکا”ی ڕاگەیاندووە، “ڤینیسیۆز پەیوەندی پێوەکردم و ئامۆژگارییەکانی هیوابەخش بوون، نموونەی باڵای ژیانیشم کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە، بۆیە یانەی ڕیاڵ مەدریدم هەڵبژارد.”

https://twitter.com/criistianoworld/status/1608370845969436672?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1608370845969436672%7Ctwgr%5Ed7ab278bbdde4648863b21e05847a51a32e3129e%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.winwin.com%2FD983D8B1D8A9-D982D8AFD985%2FD8A7D984D8A3D8AED8A8D8A7D8B1%2FD8A7D984D8A8D8B1D8A7D8B2D98AD984D98A-D8A5D986D8AFD8B1D98AD983-D98AD983D8B4D981-D8B3D8A8D8A8-D8A7D8AED8AAD98AD8A7D8B1D987-D8B1D98AD8A7D984-D985D8AFD8B1D98AD8AF

هەروەها دەڵێت، “چیرۆکی من لە مەدرید لە هاوینی 2024وە دەستپێدەکات، دوای ئەوەی تەمەنم دەبێتە 18 ساڵ، هیوادارم لەگەڵ ڤینی و هاونیشتمانەکانم بتوانم چەندین گۆڵ تۆماربکەم، دەمەوێت لە ئەوروپا مێژوویەک بنووسمەوە.”

ئێندریکی لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم و هەردوو باڵی ڕاست و چەپی هێرشبردن بۆ یانەی پاڵمێراس یاریدەکات، هاوینی 2024 دوای گەیشتنی بە تەمەنی دیاریکراو (18 ساڵ) درێسی یانەی شاهانە دەپۆشێت.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە تاوتوێی ئۆفەرێکی تۆتنهام دەکات و چاڤی ڕازی نییە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان دەدات لە شەوی سەری ساڵدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share