ڕاپۆرت.. ئەمشەو جامی سوپەری ئەوروپا بەڕێوەدەچێت

ئەمشەو لە هلسنكی لە فنلەندا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ و ئینتراخت فرانكفۆرتی پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

ڕیاڵ مەدرید وەرزی ڕابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و یاریزانەكانیش متمانەیی خۆیان پیشاندا بۆ بردنەوە لە ئینتراخت.

كارلۆ ئەنچیلۆتی دەڵێت بۆ ئەم یارییە ئامادەین و متمانەشمان هەیە لە ئینتراخت ببەینەوە.

پێكهاتەی كۆتایی

بەپێی قسەكانی ئەنچیلۆتی، ڕیاڵ مەدرید بەهەمان ئەو شێوەیە یاریی دەكات كە ناسناوی چامپیۆنزلیگی پێ بەدەستهێنا.

ڤالڤێردی سەرەكی دەبێت لە بری ڕۆدریگۆ و ئاسینسیۆ.

كۆرتوا گۆڵچییە و كەریم بنزیمەش كاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێت.

هیچ یەكێك لە یاریزانە نوێیەكان كە چوامینی و ڕۆدیگێرن بەشداری ئەو یارییە ناكەن لەسەرەتاوە.

شكستی ئینتراخت

یانەی ئینتەراخت فرانكفۆرت ڕیزەكانی خۆی ڕێكخستۆتەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ بە باشی دەربكەوێت، بەڵام لەیەكەم یاریی خولی ئەڵمانیا یەك بە شەش بە یانەی بایرن میونشن دۆڕا.

یانەی ئینتراخت بۆ ئەوەی بەهێز بێت 10 یاریزانی نوێی كڕیوە و هەندێ لە یاریزانەكانی پێشووی ڕۆیشتون.

دیارترین ئەو یاریزانانەی كە لە جامی سوپەر یاریی ناكەن، فلیپ كوستیكە كە وەرزی رابردوو لە ئینتراخت ئاستێكی زۆر بەرزی پێشكەش كرد.

پێكهاتەی هەردوو یانە

پێشبینی دەكرێت ڕیاڵ مەدرید بەم جۆرە یاریی بكات:

كۆرتوا، كارڤاخال، ئالابا ، میلیتاو ، مێندی، كاسمیرۆ ، كروس، مۆدریچ، ڤالڤێردی ، بنزیمە ، ڤینیسیۆس.

پێشبینی دەكرێت ئینتراختیش بەم جۆرە یاریی بكات:

تراب، تۆری، توتا ، ندیكا، كناوف، سو، رود، لینز ، كامدا ، گۆتزە ، كۆلۆ موانی.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلی گەرما دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

چین: سوورین لەسەر بەکارهێنانی هێز ئەگەر بەڕێگەی ئاشتی نەگەینە ئەنجام لەگەڵ تایوان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بباتەوە هاوسەری یاریزانەکان چی دەکەن؟

خۆشەویستی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، گەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرجەمیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن. خۆشەویستی…
Total
0
Share