ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، داوا لە لایەنگرانی دەكات هێرشبكەنە سەر بیانییەكان لە سعودیە و ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، وتەبێژی داعش لە تۆمارێكی دەنگییدا ڕایگەیاندووە، “دەبێت سعودیە بە ئامانج بگیرێت، چونكە پشتیوانی لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی وڵاتانی كەنداو و ئیسرائیل دەكات.”
ڕۆژی 15ی ئەیلولی ڕابردوو، بەحرەین و ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل دا رێککەوتنیان ئیمزاكرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا كە لە كۆشكی سپی سەرپەرشتیی ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی دوو ڕێككەوتننامەكەی كرد، ڕایگەیاند، “بەمنزیكانە سعودیەش لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكدەكەوێت.”