لە هەولێر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیرکران، كه‌ كاریان هاورده‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ربوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، “له‌به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانمان بۆ بنبڕكردن و نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان دوای به‌دواداچونێكی ورد له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر له ‌چالاكیه‌كدا توانرا باندێكی بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیربكەین”.

ئاماژەبەوەشكراوە، “ئه‌و بانده‌ پێكهاتووه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ (ڕ، ن، ت) و (ك، ب، م) كه‌ كاریان هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ربوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و دواتر ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕی 15 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كریستاڵ”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی مادده‌ 25ی یاسای مادده‌هۆشبه‌ركان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كراون”.

بابەتی پێشتر

وەفدێكی باڵای ئەمریكا سەردانی ڕەقە دەكات

بابەتی دواتر

فاو هۆشداری لە زیادبوونی برسێتی لە جیهاندا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

بڕیارە لە سبەینێ-ەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكات، دواكەوتنی دابەشكردنەكەی لەكاتێكدایە داهاتی حكومەتی هەرێم زیادیكردووە.…
Total
0
Share