وەفدێكی باڵای ئەمریكا سەردانی ڕەقە دەكات

وەفدێكی باڵای ئەمریكا سەردانی شاری ڕەقەی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆبوونەوە.

كەناڵی “ڕوسیا ئەلیەوم” بڵاویكردەوە، وەفدێكی باڵای سوپای ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی شاری ڕەقەی كردووە و پشتیوانی خۆیان بۆ هەسەدە دووپاتكردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ماوەی دوو ساڵە هیچ وەفدێكی باڵای سوپای ئەمریكا سەردانی شارەكەی نەكردووە، ئەویش لەدوای كشانەوەی هێزەكانیان لەو شارە، بۆیە ئەمە بە یەكەمین سەردان دادەنرێت لە دوای ئەو ماوەیە.

هەر بەپێی هەواڵی كەناڵە ڕوسیەكە، سەردانی وەفدەكە بۆ ڕەقە، ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تاوتوێی ئەو پرسە سەربازییانە دەكەن، كە پەیوەستن بە پشتیوانیكردن لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەی دەریاچەی فوڕات.

بابەتی پێشتر

نوری چی بەسەرهات؟

بابەتی دواتر

لە هەولێر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا: گەشت بۆ عێراق مەکەن

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە هاوڵاتییەکانی ئاگاداردەکاتەوە خۆیان دووربگرن لەو ناوچانە، هەروەها داواش دەکات هیچ هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی…
Total
0
Share