ڕامۆس: نێوانی من و پاریس وەک هاوسەرگیرییەکی نمونەییە و لە سفرەوە دەستپێدەکەمەوە

سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری نوێی یانەی پاریس سان جێرمان چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی ئەنجامدەدات، لە وەڵامەکانیدا دووپاتیدەکاتەوە، بەهۆی یەکگرتوویی یاریزانانی پاریسەوە بڕیاریداوە پەیوەندییان پێوەبکات، بەڵێنی چنینەوەی ناسناوەکانیش بە هاندەرانی تۆپی پێی فەرەنسا دەدات.

 

پەیوەندیکردن بە پاریسەوە

نەهاتوم بۆ پاریس تاوەکو لە ڕابردوودا بژیم، دەمەوێت لە سفرەوە دەستپێبکەمەوە، ئەوپەڕی هەوڵی خۆم دەدەم و لەخۆبوردەیی خەسڵەتێکی بەهێزی منە، لە کۆتاییدا دەتوانیت سەرکەوتن دەستەبەربکەیت و جارێکی دیکەش دووچاری شکست بیت، ئەوە جیهانی تۆپی پێیە، پێموابێت لە ئێستادا لە باشترین یانەم و هیوادارم چەندین ناسناو بەدەستبهێنین.

 

چیت پێدەکرێت بۆ پاریس؟

بە خۆڕاگری و کارکردن دەتوانم ئەزموون بە یانەکەم بدەم، بەدرێژایی تەمەنی وەرزشیم ئەوکارەم کردووە، هەوڵدەدەم بەوپەڕی ئاستبەرزییەوە دەرکەوم تاوەکو یاریدەدەری یانەکەم بم بۆ سەرکەوتن.

 

ئەوەی لە پاریس سەرنجی ڕاکێشام یەکگرتوویی و حەزی بردنەوەی ناسناوەکانە، هەموو یاریزانان حەزدەکەن بۆ پاریس یاریبکەن

 

بۆچی پاریست هەڵبژارد؟

ئەوەی لەم یانەیە سەرنجی ڕاکێشام یەکگرتوویی و حەزی بردنەوەی ناسناوەکانە، هەموو یاریزانان حەزدەکەن بۆ پاریس یاریبکەن، یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگیان ئەنجامدا و نزیکبوون لە چنینەوەی، ئەوە سەرنجی ڕاکێشام، پێموایە نێوانی من و پاریس وەک هاوسەرگیرییەکی نمونەییە، نایاب دەبێت ئەگەر بتوانم یاریدەی یانەکە بدەم، چونکە بەدەستهێنانی پێنجەم ناسناوی چامپیۆنزلیگ خەونی گەورەمە و بۆ پاریسیش دەبێتە یەکەمین ناسناوی چامپیۆنزلیگ.

 

ئامانجت چییە؟

ئێمە لە یانەیەک یاریدەکەین ناچارت دەکات لەهەموو پاڵەوانێتی و خولێکدا براوەبیت، لە بواری تۆپی پێدا شتانێکی زۆر ڕوودەدەن، وردەکاری و هۆکارەکان هەندێجار لە جەمسەرێکەوە دەتگەیەننە جەمسەرێکی دیکە، لە کۆتاییدا من هەمیشە بەختەوەرم، لەبەرئەوەی ئەوپەڕی توانای خۆم لەپێناو یانەکەمدا بەگەڕدەخەم، چەندین ڕێگە بۆ دۆڕاندن هەیە، بەڵام ئێمە بیر لە لوتکە دەکەینەوە، ئامانجمان بردنەوەی هەموو ناسناوەکانە.

بابەتی پێشتر

نوێکردنەوەی بۆندی مێسی گواستنەوە گەورەکەی ڕیاڵ پەکدەخات

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بۆ گریزمان و ئەتلەتیکۆ مەدرید: نەخێر و نەخێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share