دی ڕۆسی: ڕاهێنانی تیپەکانی لاوان بەلامەوە گرنگ نییە، چانسێکی وەک ئەوەی پێرلۆم دەوێت

دانیێلی دی ڕۆسی ئەستێرەی دێرینی ئیتاڵیا و یانەی ڕۆما لە چاوپێکەوتنێکدا دووپاتیدەکاتەوە، گرنگ نییە بەلایەوە ببێتە ڕاهێنەری تیپەکانی لاوان و خواستی لەسەر پۆستی ڕاهێنانی یانەیەکی پلە یەکە، هاوشێوەی پێرلۆ.

دی ڕۆسی لە لایڤێکی پێگەی تویچدا چەندین زانیاری تایبەتی لەبارەی خودی خۆی و یانەی ڕۆما ئاشکرادەکات، ڕەتیشی دەکاتەوە باس لە دوورخستنەوەی پاولۆ فۆنیسکای ڕاهێنەر بکات، دووپاتیشیدەکاتەوە، کێشەی ڕۆما لە چواردەورەوەیە نەک ڕاهێنەر.

ماوەیەکە باس لە حەزی گەڕانەوەت دەکرێت لە بواری ڕاهێنانەوە، بۆچی تاوەکو ئێستا دەنگت نەبووە؟

نامەوێت ئەزموونی ڕاهێنانی تیپی لاوان تاقیبکەمەوە، دەمەوێت چانسێکی گەورە وەک پێرلۆ وەربگرم.

فیۆرنتینا بۆندی پێشکەشکردیت، ئامادەبوویت ببیتە ڕاهێنەریان؟

بەر لەدەستپێک تۆ نازانیت ئامادەیت یان نا، ئەوکاتەی فیۆرنتینا بۆندی پێشکەشکردم مۆڵەتی ڕاهێنانم نەبوو، تەنها بیرۆکەیەکم لەسەر کارەکە هەبوو، باوکم ڕاهێنەری پریماڤێرایە و سەرەڕای ئەوەی فشاری قورسی لەسەرنییە، بەڵام دەزانم لە کاتی شکستهێناندا چۆن تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت.

تێڕوانینت بۆ تۆپی پێ چییە، شێواز و ستراتیجێکی تایبەتت هەیە؟

بەنسبەت منەوە تۆپی پێ تایبەت نییە، بەڵام لە ڕووی تاکتیکیەوە گواردیۆلا باشترینە، ئەم ڕاهێنەرە تۆپی پێ بە شێوازێکی زۆر جیاواز نمایشدەکات بەو چەشنەی لە سەردەمی یاریکردنەوە لە مێشکیدا بووە، کێشەکە لەوەدایە زۆرێک لاسایی دەکەنەوە، بەڵام ناتوانن هەمان دەستکەوتەکانی بچننەوە.

لە بوکا جومیۆرز ئەزمونت وەرگرت، هۆکار چی بوو لەوێ یاریتکرد؟

چوومە بوکا لەبەرئەوەی گڕوتینم بۆ یانەکە هەبوو، دوای یاریکردن بۆیان گڕوتینم زیاتری کرد، لە ئەرجەنتین شێوازێکی ناوازەیان هەیە و گڕوتین و عیشقیان بۆ تۆپی پێ جیاوازە.

کێشەی ڕۆما لە کوێدایە؟

چواردەور و دۆخی دەرەکی ڕۆما زۆر خراپە، ئیدارەی یانەش هەمیشە پلانیان ئەوە بووە یاریزانە بەتواناکانیان بفرۆشن بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی یانە، وەک ڕاهێنەر پێویستە ئەم ستراتیجە بگۆڕیت، ئەگەر لە پێشوودا باشترینەکانی وەک محەمەد سەڵاح و ئالیسۆن بیکەریان نەفرۆشتایە ئێستا پاڵەوان بوون.

لە ڕۆما یاریزانی هاوشێوەی تۆ خاوەن کاریزما بوونی نەماوە، هۆکار چییە؟

کەسایەتی بەهێز پێش هەموو شتێک دەبێت لەناو یاریگا دەربکەوێت، من لەناو یاریگا خۆم نەدەشاردەوە و بەرپرسیاریەتیم هەڵدەگرت.

بەر لە هەموو یارییەک باس لە پێگەی فۆنێسکای ڕاهێنەر دەکرێت، پێتوایە بەو شێوەیە باسکردنی ڕاهێنەر ئاساییە؟

پاولۆ فۆنێسکا لە پلەی چوارەمدایە و یارییەکی دواخراوی هەیە، بە بردنەوەی لە ڕیزبەندی یانەکان زیاتر هەڵدەکشێت، شێتییە بەو شێوەیە بەردەوام ئاماژە بە داهاتوو و پێگەکەی بکرێت.

ئیدارەی یانە چۆن لە فۆنێسکا دەڕوانێت، بەوپێیەی تۆ نزیکیت لێیانەوە؟

ڕاستە یانەکە هەڵكشان و داکشانی زۆرە و لە یارییە گەورەکاندا دەناڵێنن، بەڵام ئیدارەی یانە پاڵپشتی فۆنێسکایە.

بابەتی پێشتر

شێخی قەتەر لێدانی کوشندە لە ڕیاڵ و بارسا دەدات

بابەتی دواتر

ئەندامانی نوێی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان هەڵبژێردران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share