ئەنچیلۆتی: بە کوالێتی هێرشبەران دەتوانین کێشەی بەرگریکردن چارەسەر بکەین

کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بەر لە ڕووبەرووبوونەوەی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا، تێیدا وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی دایەوە.

ئەمەش بەشێکە لە وەڵامەکانی:

“یارییەکی قورس دەبێت و پێکانی یاریزانەکانم دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە، هەروەها خشتەی یارییەکانیش یاریدەدەر نییە.”

“میلیتاو بەهۆی کێشەیەکی تایبەتییەوە لە ڕاهێنانەکان دواکەوت، با بزانین ڤاڵڤێردی بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت؟ ئالابا-ش لەگەڵماندا گەشت ناکات و چاوەڕوانین تاوەکو بزانین مۆدریچ ڕۆژی شەممە ئامادە دەبێت یان نا.”

“پڕۆژە و ئامانجی داهاتوومان کڕینی هێرشبەرێکە لە پێگەی ژمارە نۆ-دا، بەڵام کەریم بە باشترین شێوە کاردەکات و کێشەمان لە پێگەکەی ئەودا نییە.”

“سبەینێ سیستەمی خولانەوە پەیڕەو ناکەین تەنها بۆ یاریزانە پێکراوەکان نەبێت، باشترین پێکهاتە ئامادە دەبێت.”

“لەئێستادا تیمەکەم لە دۆخێکی باشدایە و بۆ کێبڕکێکانی وەرز ئامادەین.”

“تۆنی کرووس لە پێگەی سەنتەر و هەر پێگەیەکدا حەزی بە یاریکردنە، پێگەی یاریکردنی لەسەر یارییەکان وەستاوە و پێویست بەوە ناکات قەناعەتی پێبکەین.”

“ئەگەر بەرشلۆنە ناسناوی خولی ئیسپانیا بباتەوە، بێگومان بە شایستەیان دەزانم.”

“بیر لەوە دەکەینەوە بەو کوالێتییە بەرزەی لە هێڵی هێرشبردن هەمانە کێشەکانی هێڵی بەرگری چارەسەربکەین، ئەوە جیاوازییەکە دروست دەکات و لە هەمان کاتدا پابەندبوون لە ئاست بەرزی هێڵی بەرگری پێویستییە و دەبێت جێبەجێبکرێت، بە بەرزهێشتنەوەی کوالێتی هێڵی هێرشبردن دەتوانین ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.”

“من باسی داهاتووم ناکەم، بەڵام ناچارم پێتانبڵێم، ئەوەی باسدەکرێت قسەی پڕوپووچە و من لەگەڵ بەڕازیل و هیچ جەمسەرێکی دیکە قسەم نەکردووە.”

“پێشتر ڕۆناڵدۆ و کاکا و ڕیڤاڵدۆم هەبووە، ئێستا ڤینیسیۆز و ڕۆدریگۆ، ئەو یاریزانە ناوازەن لە لێدەرکردن و لەبواری تۆپی پێدا کەمن، قورسە بتوانیت بەردەستیان بخەیت.”

“نیکۆ باز دەتوانێت لە پێکهاتەی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید یاریبکات، چونکە لەگەڵ ئاربیلوا لە تیپی کاستیا ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات.”

بابەتی پێشتر

فیلێك دەستگیركرا كە شەش كەسی كوشتووە

بابەتی دواتر

بەنزین لە سلێمانی هەرزاندەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share