نوێکردنەوەی بۆندی مێسی گواستنەوە گەورەکەی ڕیاڵ پەکدەخات

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین، لەگەڵ ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتنی کردووە و بەم هۆیەشەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید ناتوانێت کیلیان مباپێ بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی بەرشلۆنە یەکێکە لەو یانانەی لیستی ناوی یاریزانانی وەرزی داهاتووی پێشکەشی ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا کردووە، ناوی لیۆ مێسی لەنێو لیستەکەدا بووە، بەوپێیەی خوان لاپۆرتا و هاوکارانی بەڵگەی بەهێزیان لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی پێشکەشکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەگەر بەڵگەکانی ئیدارەی بارسا بەهێز و یەکلاکەرەوە نەبێت، هەرگیز ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا ڕێگە بە ناونووسکردنی یاریزانێک نادات، بۆیە دڵنیان لەوەی مێسی و لاپۆرتا ڕێککەوتنی کۆتاییان کردووە، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو بەفەرمی بۆندە نوێیەکە لەڕێگەی میدیاکانەوە ئاشکرابکرێت.

جادوگەرەکەی وڵاتی تانگۆ بەهۆی سەرنجدانی لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا گرنگی بەو کاتە کەمە نەدا، کە لەبەردەمیدا ماوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، بۆیە بۆندەکەی کۆتاییهات، لەو کاتەشدا خۆرخی مێسی باوکی و لێپرسراوی کارەکانی لەگەڵ لاپۆرتا و هاوکارانی دەستی بە دانوستاندن کرد، لە ئێستادا جەمسەری یاریزانەکە ئامادەکارییان بۆهەر بڕیارێکی فەرمی کردووە.

“ئەی ئێس” نووسیویەتی، ئەوەی ڕوودەدات لە زیانی یانەی ڕیاڵ مەدریدە، چونکە ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان تاوەکو ئەم ساتەش چاوەڕوانی وەڵامی مێسی-یە، ئەگەر بۆندەکەی نوێبکرێتەوە هەرگیز دەستبەرداری کیلیان مباپێ نابێت، بەپێچەوانەشەوە لە ئەگەری کڕینی مێسیدا گوێ بە ڕۆیشتنی هیچ یاریزانێکی گەورەی دیکە نادات.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس پاداشتی کیلینی دەداتەوە

بابەتی دواتر

ڕامۆس: نێوانی من و پاریس وەک هاوسەرگیرییەکی نمونەییە و لە سفرەوە دەستپێدەکەمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس بۆ فرۆشتن

ناسڕ خلێفیی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، بڕیاریداوە بەشێک لە پشکەکانی یانەکە بفرۆشێت. لە چاوپێکەوتنێکدا خلێفی بە “فاینانشیال…
Total
0
Share