بارتی و مۆنفیس ناسناوی خولی ئەدیلایدیان بەدەستهێنا

یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانانی بواری تێنسی سەرزەوی بۆ ئاستی کچان، ئاشلی بارتی ناسناوی خولی ئەدیلایدی بەدەستهێنا.

بارتی لە یاریی کۆتایی خولەکەدا بردنەوەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بەرامبەر ئیلینا ڕیبێکای کازاخستانی بەدەستهێنا (6-3)، (6-2)، بە ئاست و ئەنجام بەر لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا سەلماندی باشترینی جیهانە.

لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “هەفتەیەکی ناوازەم بەڕێکرد، توانیم بەشێوەیەکی هەرەمی بەرەوسەر هەنگاو بنێم، باشتربووم و بەرەوپێشچووم”.

ئەستێرەکەی ئوسترالیا “بارتی” تەنها لە ماوەی 64 خولەکدا یارییەکەی یەکلاییکردەوە، سەرکەوتنی بەرامبەر 14یەمی ڕیزبەندیی جیهان بەدەستهێنا، کە ئەوەش چواردەیەم ناسناوە لە مێژووی پاڵەوانێتییە تاکەکەسییەکان بەدەستیدەهێنێت.

لەسەر ئاستی کوڕان، گایل مۆنفیس-ی فەرەنسی بەهەمان شێوە لە یاریی کۆتایی خولەکەدا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام لە کارین خاشانۆڤی ڕوسی بردەوە.

یاریی نێوان مۆنفیس و خاشانۆڤ بە کاتژمێرێک و 19 خولەک کۆتاییهات، ئەستێرەکەی فەرەنسا ناسناوی ژمارە 11ی لە تەمەنی وەرزشییدا بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئیتاڵیا بە بردنەوەی یوڤانتۆس لە ئینتەر میلان کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئینتەر میلان…
Total
0
Share