لێدوانی تین هاگ لەسەر كڕینی یاریزان و داهاتووی ڕۆناڵدۆ

تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ستایشی ئیدارەی یانەكەی كرد بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی و تەئكیدی كردەوە كە ئێستا ئەوان گۆڕانكاری ڕیشەییان كردووە و توانای ڕكابەرییان هەیە.

وتیشی: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دڵخۆشە بە مانەوەی لە مانچستەر و ئێمەش دڵخۆشین كە بڕیاری مانەوەی داوە، ئەو لەگەڵ هەموو شێوازێكدا دەگونجێت.

بەشێك لە قسەكانی تین هاگ

/ ڕۆناڵدۆ دڵخۆشە كە لێرەیە ، ئامانجمان سەركەوتنە لەم وەرزەدا

/ ڕۆناڵدۆ یاریزانێكی گەورەیە، دڵنیام لەگەڵ هەموو شێوازێكدا دەگونجێت

/ پێویستم بەوە نییە ڕونكردنەوە بدەم لەسەر گونجاندنی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یاریكردنی ئێمەدا

/ چەند جارێك قسەم لەگەڵ ڕۆناڵدۆ كردووە، هەروەها لە ڕاهێنانەكان بینیومە توانایەكی بەرزی هەیە و دەتوانێت لەگەڵ پلانەكانمان بگونجێت

/ ئەنتۆنی یاریزانێكی گرنگە بۆ ئێمە و روحییەتێكی شەڕانگێزی هەیە

/ ئێمە و ڕۆناڵدۆ لە یەك بەرەداین

/ پلانی سەرەتامان دیاریكردنی كێشەكانی یانەكە و پێداویستییەكانی بوو، دواتر ناوەكانمان هەڵبژارد

/ پێویستمان بەوە بوو پارەی زیاتر خەرج بكەین بۆ ئەوەی ڕكابەری لە نێوان یاریزانەكان دروست ببێت، ئێستا ئێمە خواستێكی زۆرمان هەیە بۆ بردنەوە و سەركەوتن، ئەو پارەیەی خەرج كرا پێویست بوو.

/ كێشەكانی تیپەكەم زۆر بە ڕوونی خستە بەردەم ئیدارەی مانچستەر ، پێكهاتەی تیپەكەمان شیكردەوە.

/ ئێستاش پێویستمان بە بەهێزكردنی هێڵی پێشەوە هەیە، ئێمە لەمڕۆوە هەفتەی دوو یاریی ئەنجام دەدەین، پێویستمان بە زۆرترین یاریزان هەیە، یاریزانمان دەوێت جۆری جیاواز و كوالیتی جیاواز بێت.

بابەتی پێشتر

بیانبەن بۆ سلێمانی با مافەکانیان پارێزراوبێت<br>پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوای گواستنەوەیان دەکەن

بابەتی دواتر

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share