دیۆکۆڤیچ مێژووی تۆمارکرد و چووە ڕیزی ئەفسانەکانەوە

ئەستێرەی ناوداری بواری تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ ناسناوی ویمبڵدنی بەدەستهێنا و ناوی چووە ڕیزی ئەفسانەکانەوە.

ئەمڕۆ، یەکشەممە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵدن لەنێوان نۆڤاک دیۆکۆڤیچ و ماتیۆ بریتینی ئیتاڵی ئەنجامدرا، ئەستێرە ناودارەکەی سڕبیا بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی تۆمارکرد (6-7)، (6-4)، (6-4)، (6-3).

“نۆلیتۆ” لە تەمەنی 34 ساڵیدا توانی ناسناوی شەشەمی ویمبڵدن بەدەستبهێنێت، بە بردنەوەی ناسناوێکی دیکە هاوتای ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی سویسری دەبێتەوە لە ژمارەی ناسناوەکانی ویمبڵدن.

هەروەها بە شێوەیەکی گشتی ناسناوە گەورەکانی “گراند سلام”ی لە هەگبەی دەستکەوتەکانیدا گەیاندە (20 ناسناو)، بەو ژمارەیەشەوە لەگەڵ ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی سویسرا و ڕافائێل نادالی ئەفسانەی ئیسپانیا هاوتابووەوە.

لەسەر ئاستی کچان، ئاشلێ پارتێی ئوسترالی یەکەمی ڕیزبەندی، توانی لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر کارۆلینا پلیسکۆڤا بردنەوە تۆماربکات و ناسناوەکە بچنێتەوە.

بابەتی پێشتر

نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان سەردانی چالاكوانە ڕفێندراوەكەی بەغدادی كرد

بابەتی دواتر

عێراق.. كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی هاتوو لە ئێرانەوە خەریكە دەگاتە سفر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share