نادال لە حەوت مانگی 2022دا لووتکەی گرتووە

حەوتەمین مانگی وەرزی 2022ی تێنسی سەر زەوی کۆتاییهات، ڕافائێل نادالی ئەفسانەی ئیسپانی تاوەکو ئێستا زۆرترین ناسناوی بەدەستهێناوە.

بەپێی ڕیزبەندییەکی ماڵپەڕی فەرمی (ئەی تی پی)، لەم وەرزەدا و تاوەکو ئێستا ڕافائێل نادال لەسەر ئاستی ناسناوەکان یەکەمە، کارلۆس ئالکارازی هاونیشتمانی بە هەمان ڕێژەی سەرکەوتنەوە ڕکابەری دەکات.

ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەی تێنس، کە زۆرترین ناسناویان لە ساڵی 2022 بەدەستهێناوە:

ڕافائێل نادال (4) ناسناو

کارلۆس ئالکاراز (4)

کاسپەر ڕوود (3)

ئەندرێ ڕوبلێڤ (3)

نۆڤاک دیۆکۆڤیچ (2)

ستیفانتۆس تسیتسیپاس (2)

ماتیۆ بیریتینی (2)

تایلۆر فرێتز (2)

کامیرۆن نوری (2)

ڕۆبێرت باتیستا ئاگوت (2)

ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەی زۆرترین بردنەوەیان تۆمار کردووە:

ستیفانۆس تسیتسیپاس (42)

کارلۆس ئالکاراز (42)

ڕافائێل نادال (35)

کاسپەر ڕوود (35)

یانیک سینەر (35)

بابەتی پێشتر

چاكسازی لە هاتوچۆی سلێمانییەوە.. سەردانیكردنی ژوورەكان لەكاتی مامەڵەدا كەمدەكاتەوە

بابەتی دواتر

نیوکاسڵی شازادە هەشتی کڕیوە و "یاریی خاوێن" ڕێگرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share