خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەردەکات

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاریدا بە بەخشین لە ڕسوماتی هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەگەر ویستی ببێتە چاودێر لە هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەپێی نوسراوێک کە واژووی ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە تێیدا هاتووە، ” بڕیاردراوە بە بەخشینی ڕسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بوون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق”.

پێشتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبوو، خوێندکارانی زانکۆ، پەیمانگە و ئەوانەش کە خوێندنیان تەواوکردوە، بەلای کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بن و تەمەنیان لە 19 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 56 ساڵیش زیاتر نەبێت دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە، بۆ بوون بە کارمەندی دەنگدان.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکاریەکانی.

بابەتی پێشتر

بەهۆی منداڵبوونییەوە لە بەندیخانە سزای لە سێدارەدانی ژنێکی کورد هەڵوەشایەوە

بابەتی دواتر

نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان سەردانی چالاكوانە ڕفێندراوەكەی بەغدادی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێر بەرزدەبێتەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی زێڕ پەیوەندی بە سیاسەتەكانی ئەمریكاوە هەیە و دەیەوێت دراوەكەی بەهاكەی لەدەست نەدات…
Total
0
Share