نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان سەردانی چالاكوانە ڕفێندراوەكەی بەغدادی كرد

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی چالاکوانە ڕفێندراوەكەی خۆپیشاندانەكانی تشرینی 2019 ی كرد، كە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە بەغداد ڕفێندرابوو.

جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە سەردانی عەلی مکدامی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی خۆپیشاندانەكانی کردووە، لە نەخۆشخانە كە پێشتر لەلایەن گروپێک چەکدارەوە دوای ڕفاندنی ئەشکەنجە دەدرێت و دواتر ئازادكراوە.

پلاسخارت نوسیوویەتی،”ڕێز لە ئازایەتی و دڵسۆزی ئەم ڕۆژنامەنوسە و چالاكوانە دەگرین و سەرکۆنەی ئەو هەڕەشە مەترسیدارانە دەکەین، کە پایەکانی دیموکراسی دەخەنە مەترسییەوە.”

سەرەتای ئەم هەفتەیە، ئەو چالاكوانەی خۆپیشاندانەكانی تشرینی ساڵی 2019 لەلایەن گروپێک چەکدارەوە لە ناوچەی كەڕادەی بەغداد ڕفێندرا، دوای ئەشکەنجەدانیشی دواتر ئازادکرا.

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەردەکات

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ مێژووی تۆمارکرد و چووە ڕیزی ئەفسانەکانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالكی وەڵامی سەدر دەداتەوە: هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران نابێت

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دووبارە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكە نابێت. نوری…
Total
0
Share