قوباد تاڵەبانی سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئەژی ئەمین، وەک سەرۆکی دەزگای زانیاری ناسێندرا.

‌لەكۆبوونە‌وە‌كەدا‌ لە‌ دە‌باشان ئە‌نجامدرا، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پاش ئە‌وە‌ی سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاری ناساند، داوای لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد كە‌ ئە‌ركی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وام بن لە‌ پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی كە‌ ھە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێبدە‌ن.

ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا، كە‌ ئە‌و لایە‌نە‌ ئە‌منییانە‌ نابێت بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك دە‌ستوە‌ردە‌نە‌ كاروباری سیاسی بە‌ڵكو دە‌بێت دڵنیایی بە‌ھاوڵاتییان بدە‌ن لە‌ سە‌قامگیری ئارامی.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كەدا‌، وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌ و سەرۆکی دە‌زگای ئاسایش و بریكاری وە‌زیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بە‌رێوبە‌ری پۆلیسی سلێمانی و فە‌رماندە‌ی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادە‌ی بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و چێوەی ھەماھەنگی: دوورکەوتنەوە لە دەمارگیریی سیاسی و نەتەوەیی ڕێگاچارەی گەیشتنە بە چارەسەری کێشەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی سووربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی ھەموو قەیرانەکان و…
زیاتر ببینە

رێکخراوی ئاییندە: هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لە دوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە

سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی رایدەگەیەنێت، “هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لەدوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە”. مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە…
Total
0
Share