وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی بەنزینی نۆرماڵ دابەزی.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە 1200 دینارەوە دەبێتە 1150.
وتیشی، هەوڵماندا بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت؛ ئێستاش نرخەکەی ڕووی لە گرانبوون نییە و ڕووی لە دابەزینە.