مۆندیال بە ژمارە.. چوار یاریزان لە بەشداریکردندا ڕیکۆردیان شکاند

مۆندیالی 2022ی قەتەر نزیکدەبێتەوە و بەشداریکردنی جیانلویجی بوفۆن لەم کۆپیەدا دەبێتە مێژوو، لە ئەگەری بەشدارینەکردنیشیدا داتا مێژووییەکانی گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.

بڕیارە لە 21ی تشرینی دووەمی 2022 بۆ 18ی کانونی یەکەم کێبڕکێی هەڵبژاردە جیهانییەکان لە مۆندیالی 2022 ئەنجامبدرێت، ئەوەش یەکەمینجارە پاڵەوانێتیە مێژووییەکە لە خاکی عەرەب و یەکێک لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی سازدەکرێت.

بەدرێژایی مێژوو 21 مۆندیال ئەنجامدراوە، پێنج جار لە خاکی ئەمریکای باشوور و سێجار لە ئەمریکای باکوور و جارێک لە ئەفریقا و جارێک لە کیشوەری ئاسیا و 11 جار لە ئەوروپا.

بەدەر لە مافەکانی ڕێکخستنی مۆندیال و داتای وڵاتان، لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ئەگەری تۆمارکردنی ڕووداوێکی مێژوویی هەیە ئەویش ئەگەر بێت و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بانگهێشتی جیانلویجی بوفۆنی ئەفسانەی گۆڵپارێزان بکات، بەو شێوەیە دەبێتە تاکە یاریزان کە لە شەش مۆندیالی لەسەریەکدا بەشداریکردووە.

لە ئێستادا جاڵجاڵۆکەکەی بیانکۆنێری لە پێنج مۆندیالدا بەشداربووە و لەم ڕیکۆردەشدا سێ یاریزانی دیکە هاوشانیان کردووە.

 

لۆتەر ماتیۆس (ئەڵمانیا): بەرگریکارەکەی ئەڵمانیا لە تەمەنی 19 ساڵییەوە بەشداری مۆندیالی کردووە و تاوەکو 2000 لە یاریگاکاندا بەردەوامبووە.

ساڵی 1982 بۆ یەکەمجار بەشداریکردووە، پاشان مۆندیالەکانی 1986 و 1990 و 1994 و 1998.

ماتیۆس 150 یاریی نێودەڵەتی کردووە و خاوەنی نازناوی مۆندیالی 1990یە.

ڕافائێل مارکێز (مەکسیک): بەرگریکارەکەی مەکسیک هاوشێوەی ماتیۆس لە پێنج مۆندیال بەشداریکردووە.

یەکەم بەشداریکردنی 2002 بووە و پاشان 2006 و 2010 و 2014 و کۆتاییەکەی 2018 بووە.

بەهۆی ڕۆچوونی بەتەمەندا مەحاڵە جارێکی دیکە مارکێز بەشداری مۆندیالی 2022 بکات، بەڵام پێشتر توانیویەتی ناوی لە لیستی خاوەن زۆرترین بەشداریکردنەکاندا تۆماربکات.

ئانتۆنیۆ کارباخال (مەکسیک): گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکەی مەکسیک لە پێنج مۆندیالدا بەشداربووە، 1950 یەکەم بەشداری و ئەزموونی مۆندیالی تاقیکردووەتەوە، پاشان لە مۆندیالەکانی 1954 و 1958 و 1962 و ڕیکۆردەکەی بە بەشداریکردن لە مۆندیالی 1966 کۆتایی پێهێناوە، ئەو مۆندیالەی ئینگلیزەکان بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا بەدەستیانهێناوە.

جیانلویجی بوفۆن: گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکەی ئیتاڵیا تاوەکو ئێستا لە یاریکردن بەردەوامە و لە یانەی یوڤانتۆس یاریدەکات، وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕانەگەیاندووە و بانگهێشتکردنی بۆ مۆندیالی 2022 ئەگەرێکی بەهێزە.

“جیجی” بۆ یەکەمجار لە مۆندیالی 1998 بە درێسی هەڵبژاردەی سکوادرا ئازۆرای ئیتاڵیەوە ئامادەبووە، دواتر مۆندیالەکانی 2002 و 2006 و 2010 و 2014 یاریكردووە، بەڵام لە مۆندیالی 2018 ئیتاڵیا بێبەشبوو لە بەشداریکردن.

بوفۆن زیاتر لە کارباخال لە مۆندیال یاریکردووە، کە 14 یارییە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی مباپێ-وە بڕیاری کۆتاییدا

بابەتی دواتر

ئانسو فاتی چی بەسەرهات؟ لەیەکەم تاقیکردنەوە دەرنەچووە ..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیکێ پەشیمانە

سەرچاوەکانی ئیسپانیا پێیانوایە، جێرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە لە بڕیاری وازهێنان پاشگەزبووەتەوە. پیکێی تەمەن (35 ساڵ) مانگی تشرینی…
Total
0
Share