شێخ جاسم ئۆفەرەکەی بۆ یونایتد بەرزکردەوە

شێخ جاسم بن حەمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری بانکی ئیسلامیی قەتەر ئۆفەری دووەمی بۆ کڕینی یانەی مانچستەر یونایتد پێشکەشدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی “سکای سپۆرت”، شێخ جاسم بن حەمەدی سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری بانکی ئیسلامیی قەتەر، ئۆفەری کڕینی پشکەکانی یانەی مانچستەر یونایتدی نوێکردووەتەوە، ئەمجارە زیاتر لە پێنج ملیار پاوەند پێشکەشدەکات و نزیکبووەتەوە لە شەش ملیار.

شێخەکەی قەتەر لە پێشوودا ڕایگەیاندبوو، کە لە سنووری پێنج ملیار پاوەند سەرناکەوێت، بەڵام بڕیارەکەی گۆڕیوە و لە دوایین ڕۆژدا بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرەکان ئەو بڕە بەرزتر دەکاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە شێخانی قەتەر لە مامەڵەکەدا بەتەنها نین، بەڵکو سێر جیم ڕاتکلیفی ناسراو بە دەوڵەمەندترین پیاوی بەریتانیا بە هەمانشێوە بڕیاریداوە ئۆفەرەکەی زیادبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.…
Total
0
Share