ئانسو فاتی چی بەسەرهات؟ لەیەکەم تاقیکردنەوە دەرنەچووە ..

ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی لە تاقیکردنەوەکانی سەرەتای وەرز و ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ شکستیهێناوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی پاڵپشت بە زانیارییەکانی مارتا کاریراس، ڕۆژنامەنووسی بەشدار لە پرۆگرامی “تۆت گیرا” لە ڕادیۆ کەتەلۆنیا بڵاویکردووەتەوە، ڕۆناڵد کومان لە یانەی بەرشلۆنە دەستی بەکارەکانی کردووەتەوە و تاوەکو ئێستا سێرجینیۆ دێست، جێرارد پیکێ، میرالیم پیانیچ، ڕیکی پوج، نیتۆ موراما، سێرجی ڕۆبێرتۆ، ساموێل ئومتیتی لە مەشقە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرز ئامادەبوون.

بەپێی سەرچاوەکە، هەریەک لە فیلیپی کۆتینیۆ و عوسمان دێمبیلی لە قۆناغی چارەسەر و گەڕانەوەدان لەو پێکانەی تووشیان هاتووە، هەروەها ئانسو فاتی لە مەدرید پشکنینی بۆکراوە و سەرکەوتوو نەبووە.

یاریزانەکە لە شاری مەدرید لەژێر سەرپەرشتی خوسێ کارلۆس نۆرنهای بەڕێوەبەری تیمی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی یانەی بەرشلۆنە خراوەتە ژێر پڕۆتۆکۆلێکی پزیشکی توندەوە، تاوەکو قۆناغەکانی چارەسەربوون لە نەشتەرگەری تێپەڕێنێت، کە پێشتر لەلایەن دکتۆر کۆجاتەوە بۆ کارتیلجەکانی ئەژنۆی ئەنجامدراوە.

ڕۆژنامەنووسەکە دووپاتیکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی چوار مانگ بۆ چارەسەربوونی دیاریکراوە، بەڵام ناوبراو حەوت مانگ زیاترە لە قۆناغی چارەسەر بەردەوامە و هیشتا ماویەتی بگەڕێتەوە سەر یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان، تەنانەت چاوەڕواندەکرێت لە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرز بەشدارینەکات.

بابەتی پێشتر

مۆندیال بە ژمارە.. چوار یاریزان لە بەشداریکردندا ڕیکۆردیان شکاند

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share